وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی كوردستانەوە دەدوێ

0

نوچەنێت

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژە بە زیادبوونی راددەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق دەكات و داوا دەكات كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێن.

 

لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك عادل عەبدولمەهدی دەلێت كە لە مانگی رابردوودا عێراق توانیویەتی رۆژانە 3 ملیۆن و 126 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات.

 

عەبدولمەهدی دەشڵێت ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەندبووایە بە بەلێنەكەیەوە و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانەی بناردایە ئەوا رۆژانە 3.6 ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردە دەكرد.

 

وەزیری نەوتی عێراق هەروەها دەڵێت “راستگۆیانە تكا دەكەین كە كێشە نەوتییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێن و لەسەر بنەمای سود و بەرژەوەندی هەردوولامان گرفتەكان كۆتاییان بێت و هەرلایەكیش پابەند بێت بە ئەركەكانی خۆیەوە”.

 

عەبدولمەهدی ئاماژەی بە سەرپێچییەكانی بەغدا نەكردووە لە نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com