نوچەنێت.هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند ئیمەش وەكو پارتی لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانین،بەرهەم سالحیش رایگەیاند، ناتوانرێت هیچ لایەنێك لە كوردستان فەرامۆش بكرێت.
دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندی پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی سەردانی بارەگای سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد لە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حیزبە كۆبونەوە.
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی پارتی بۆ لای لایه‌نه‌كان تایبەتە بە پرسی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی پێنج حیزبەكە و سازانی نیشتیمانی لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێم كە بڕیارە لەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت،پرسێكی تریش قسەكردنە لەسەر دەستووری هەریمی كوردستان.
دوای كۆبونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاند خستەڕوو.
لای خۆیەوە د.بەرهەم سالح جێگری دووەمی سكرتێری یەكێتی رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو و تێیدا باسی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسه هه‌نووكه‌ییانه كرا كه له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستاندا بوونیان هه‌یه، وه‌ك پرسی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌ستوورو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه و باسكردنی شه‌ڕی تیرۆرستان به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان بوو“.
وتیشی”24 ساڵە كۆمەڵێك كێشە و گرفتی كەڵەكە بوومان هەیە كە پێویستیان بە چارەسە كردن هەیە“.
رونیشیكردەوە”مەسەلەی دەستور و سەرۆكایەتی هەرێم بۆیەك كەس و لایەن و حیزبێك نین و پێویستە بەشێوەیەكی بەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ دا بكرێت و بریاریان بۆ بدەین و زۆر به راشكاوانه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان به هه‌موو لایه‌ك وتووه“.
بەرهەم سالح جەختیشی لەسەر ئەوە كردوە كە”یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی خۆی سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستێتی سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان بێته ئاراوه“.
راشیگەیاند”ناتوانرێت هیچ لایەنێك لە كوردستان فەرامۆش بكرێت“.
بەرهەم سالح رونیشیكردەوە:پێویستە لە پرسی سیاسی و ئەمنی و ئابووری ئەم وڵاتە هەموو لایەنەكان بەشداربن.
ئاماژەی بەوەشكرد”شەڕی داعش و كێشەی ئابووری بونەتە نیگەرانی هاوڵاتیان.
لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی شاندی پارتی وتی”لەكۆبونەوەكەمان لەگەڵ یەكێتی قسەمان لەپرسی دەستور و سەرۆكی هەرێم كرد،وەهەردوولامان هاورابووین كە دەبێت ئەم پرسانە چارەسەر بكەین“.
راشیگەیاند:ئیمە لەم كۆبونەوەیەدا بەڕاشكاوی بەبرایانی یەكێتیمان راگەیاندوە هەر نیگەرانێكتان بۆ پرسەكان هەبیت، ئامادەین وەكو دابنیشن و كۆبونەوەتان لەگەڵ بكەین لەسەر ئەو پرسانە“.
جێگری سەرۆكی پارتی رونیشیكردەوە”وەكو پارتی ئێمەش لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانی دیموكراتین وەكو یەكێتی و هیچ جیاوازیكمان لەسەر ئەوە نییە تەنها هه‌ندێك جیاوازی بیروبۆچوونمان هه‌یه له‌باره‌ی ورده‌كاری سیسته‌مه‌كه‌و ئامادەین قسە لەسەر هەموو ئەو پرسانە بكەین و دەشتوانین بگەینە شتێكی هاوبەشیش“.
بارزانی راشیگەیاند”ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه ده‌ستوور بۆ ته‌نها تاكه كه‌سێك نیه‌و ناشبێت، راسته له‌ئێستادا پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه، به‌ڵام له‌ئاینده‌دا ئه‌و پۆسته ده‌درێته لایه‌نێكی دیكه“.