نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى دارایى له پەرلەمانی عێراق دەڵێ،بەغدا پارەیەكی كەمتر بۆ مانگی شەش بۆ هەرێم دەنێرێت كە ئه‌مه مافى شایسته داراییه‌كانى نییه.
حاكم سه‌رحان،ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاندوە”ئه‌وه‌ى تائێستا ڕوونه به‌غدا (350) ملیار دینار بۆ مانگى شه‌ش ده‌داته هه‌رێمى كوردستان، له كاتێكدا ئه‌مه مافى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانییه، ئه‌مه بڕێكى یه‌كجار كه‌مه، مافى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌رێمى كوردستان، (ترلیۆنێك و دووسه‌د ملیار دیناره) له‌كاتێكدا به‌غدا ده‌ڵێت(ناردنى ئه‌م بڕه‌پاره‌یه گرێدراوه به ناردنى بڕه‌نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان”.
وتیشی”هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌ناردنى نه‌وت بۆ به‌غدا، كه ڕێژه‌كه‌ی له مادده‌ى(1ى بڕه‌گه‌ى ب) له‌یاسایى میزانییه‌ى عێراق خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌هه‌رێمى كوردستان ڕۆژانه (550) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرێت، ئێستا هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند بووه به ڕێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام به‌غدا ده‌ڵێت ئێمه له قه‌یرانێكى گه‌وره‌داین پاره‌مان نییه، گرفتى سیوله‌مان هه‌یه”.
ده‌شڵێت”ئه‌م ڕێژه‌پاره‌یه زۆر كه‌مه و كارده‌كاته سه‌ر ڕه‌وتى گفتووگۆكان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش، چونكه به‌ته‌نیا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان پێویستى به 800 ملیار دینار هه‌یه”.