نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو دەڵی،ڕازین ماوەى سەرۆکایەتى هەرێم بۆ دوو ساڵى دیکە درێژبکرێتەوە بە مەرجێک لە دەستووردا بچەسپێنرێت سیستم پەرلەمانیە.
ڕێبوار سەید گوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان بە NRTڕایگەیاندوە”لە کۆبونەوەکەی نێوانیاندا، پارتی پێشنیازی کردووە ویلایەتی سەرۆکی هەرێم بۆ دوو ساڵی تر درێژبکرێتەوە،یەکگرتووش لە بەرامبەر درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی داوایکردووە لە دەستووردا بچەسپێنرێت سیستمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بێت و سەرۆکی هەرێم لە بەردەم پەرلەماندا بەرپرسبێت“.
ئاماژەی بەوەش کرد”لەبەرئەوەی هیچکام لە لایەنەکانی تر کاندیدیان نییە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، دەبێت بە یاسا و سازانێکی نیشتمانی ویلایەتی ئێستای سەرۆکی هەرێم تەواو بکرێت تا خولی پەرلەمانی چوارەم تەواو دەبێت“.