نوچه‌نێت، تایبه‌ت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكراى ده‌كات ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌رووى پێگه‌ى سیاسیه‌وه خۆى به‌به‌رزتر ده‌زانێ بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران سه‌فه‌ر ناكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار تایبه‌ت به‌نوچه‌ى راگه‌یاند. كه تائێستا به‌ده‌گمه‌نیش رێكنه‌كه‌وتووه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران به‌یه‌كه‌وه سه‌فه‌ر بۆ وڵاتان بكه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌رووى ئه‌ته‌كێتى دبلۆماسى وه‌زیرى ده‌ره‌وه ده‌بێت له‌دواى سه‌رۆك وه‌زیران بڕوات. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئیبراهیم جه‌عفه‌رییه‌وه جێگاى قبوڵ نییه. چونكه ئه‌و پێشتر له‌ناو حزبى ده‌عوه و ئێستاش له رووى ته‌حالوفى وه‌تنییه‌وه پێگه‌ى له حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌رزتره، “بۆیه به‌شه‌رمى ده‌زانێ له‌گه‌ڵ عه‌بادى سه‌فه‌ر بكات” ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر وشیار زێبارى له‌كۆى سه‌فه‌ره‌كانى نورى مالیكى به‌شدار ده‌بوو و یاوه‌رى ده‌بوو.
بۆچى حه‌یده‌ر عه‌بادى و جه‌عفه‌رى به‌یه‌كه‌وه سه‌فه‌ر ناكه‌ن؟
0
Share.