نوچەنێت.تایبەت:
ئهشواق جاف ئهندامى پهڕلهمانى عێراق ئهو زانیارییانهى كهسایهتیهكى شیعه رهتدهكاتهوه، كه وتویهتى”لهرێگاى كوردستانهوه بایهعى بهداعش دهدرێت” ئهشواق دهڵێ” ئهوانه خهڵكى عێراق بهگهمژه دهزانن بۆیه ئهو جۆره لێدوانانه دهدهن”.
دواى ئهوهى حهسهن زاملى وتویهتى” بایهعى لهرێگاى كوردستانهوه بۆ داعش دهنێردرێت”. ئەشواق جاف پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەت به نوچه نێت . قسهكانى ئەو كەسایەتیە شیعەی بەتوندی رەتكردەوەو دهڵێ”ئەو شتە ئەسڵ و ئەساسی نییە. پێشتر چەندەها تۆمەتیان خستە پاڵ هەریمی كوردستان كە تۆمەتی جۆراوجۆر بوون بۆ داپۆشینی فەشەلی حكومەتی عێراقی لەخزمەت كردنی خەڵكی عێراق. بەڵام بایعی چۆن لە ریگەی هەریمی كوردستان دەچێت بۆ داعش،وەزیری بازرگانی عێراق لەلێدوانیكدا دەڵێت داعش رێگرە لەبەرامبەر گەیشتنی بایەعی بۆ خەڵكی ئەنبار. ئێمەش وەكو كورد لەشەڕین بەرامبەر بەداعش من تیناگەم ئەم 1400 شەهیدەمان داوە ئایا لەسەیران شەهیدبوون؟6000 برینداری پیشمەرگەمان هەیە ئایا لەسەیران برینداربوون؟من تیناگەم ئەو خەڵكە چۆن ئەو جۆرە لێدوانانە دەدات. ئێمە لەشەڕین لەگەڵ داعش كەواتە چۆن هاوكاری داعش دەكەین. ئەوانە خەڵكی عێراق ئەوەندە بەگەمژە دەزانن كە ئەو جۆرە لێدوانانە دەدەن. دەبێت ئەو خەڵكانەی ئەو جۆرە قسانە دەكەن روون كردنەوەمان پێبدەن. كوردستان هەر قەترەێكی خوێنی یەك شەهید بەهەموو شاخەكانی كوردستان ناگۆڕێتەوە. فرمێسكی منداڵی شەهید بەلای ئێمەوە بەهیچ شیوەیەك تەعویز ناكرێتەوە،چۆن زەمیرمان قبوڵ دەكات هاوكاری داعش بكەین“.
وتیشی”ئەو قسانەش كەوتراوە كە بازرگانی كراوە لەگەڵ داعش و لیژنەی بۆ دروستكرا كوا؟ئەگەر راستە بابین بیان دەنە دادگا ئەو كەسانە بۆ ئەوەی خەڵكانی تر وەكو ئەوان نەبن دەڵێن فڵان كەس یارمەتی داعشی داوە ئاخر ئەمە هانی خەڵكانی تر دەدات كە بڵێن هەرێم یارمەتی داعش دەدات بۆیە ئەوانەی دەستیان هەبووە باناوەكان بە ئاشكرا بڵێن و بیان دەن بەدادگا بۆ ئەوەی ئیعدامیش بكرێن نەك تەنها حكوم بكرێن.ئەوانەی یارمەتی داعش دەدەن پێویستە ئیعدام بكرێن جا لە هەر پۆست و پلەیەك بن“.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردەوە”ئەوان ناتوانن ئەو ناوچانە لە دەستی داعش رزگار بكەن و فەشەلیان هێنا بۆیە چاویان بە پێشكەوتنی هەرێم هەڵناێت و ئەوقسانە دەكەن. هەروەها فەشەلیان هێنا لەخزمەتكردنی ئاوارەكان .سێیەم جەیشی عێراقی جەیشێكی زۆر لاوازە ئەوان بەو جۆرە لێدوانانە ئەو عەیبانەی خۆیان دادەپۆشن“.
لهكۆتایى لێدوانهكهشى دا وتى”ئەوان نەشیان توانی خزمەتی خەڵكی خۆیان بكەن و هاتن بودجەی هەرێمی كوردستانیان بڕی بۆ ئەوەی كوردستانیش دوابكەویت وەكو ئەوان“.