نوچه‌نێت
له‌كاتى یادی 34 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى فه‌یله‌قى به‌در كه ئێستا به‌رێكخراوى به‌در ناوده‌برێت. ته‌نها پارتى ئاماده‌نه‌بوو به‌رپرسانى گۆڕان و یه‌كێتى ئاماده‌بوون.
ئه‌مڕۆ له‌كاتى یادى 34 ساڵه‌ى دامه‌رزاندنى رێكخراوى به‌در، به‌رپرسانى گۆڕان و یه‌كێتى له‌وێ ئاماده‌بوون ته‌نها پارتى ئاماده‌نه‌بوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا پارت له‌رووى مێژووییه‌وه خۆى به‌دۆستى به‌در ده‌زانى. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار وتى” ئارام شێخ محه‌مه د وفوئاد مه‌عسوم له‌مه‌راسیمه‌كه ئاماده‌بوون به‌ڵام به‌رپرسانى پارتى ئاماده‌نه‌بوون” وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات ئاماده‌نه‌بوونى پارتى هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه له‌مساڵه‌ى دواییدا به‌هۆى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه كێشه كه‌وته نێوان پارتى ورێكخراوى به‌دره‌وه چونكه به‌در به‌شێكى گرنگى حه‌شدى شه‌عبییه.
پارتى به‌شداریى نه‌كرد گۆڕان و یه‌كێتى له ئاهه‌نگێكى حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌بوون
0
Share.