نوچه نێت
كه‌سایه‌تى به‌ناوبانگى مه‌زهه‌بى شیعه حه‌سه‌ن زاملى ئاشكراى ده‌كات كه بایه‌عى و ده‌رمان و مووچه و كاره‌با له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقیه‌وه به‌ته‌واوى به‌داعش ده‌درێت.
حه‌سه‌ن زاملى له خوتبه‌یه‌كدا كه هه‌یینى رابردوو تۆماركراوه. باس له‌وه ده‌كات كه حكومه‌تى عێراقى كاره‌باى ته‌واو و مووچه‌ى ته‌واو به‌داعش ده‌دات. روونى ده‌كاته‌وه ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه حكومه‌ت بۆ داعشى ده‌نێرێت له‌موسڵ، داعش رێژه‌ى خۆى لێده‌گێڕێته‌وه. ده‌شڵێ” بایه‌عى به‌ته‌واوى بابه‌ته‌كانییه‌وه بۆ موسڵ ره‌وانه ده‌كرێت” زاملى له‌كاتى باسكردنى بایه‌عى ده‌ڵێ” له‌رێگاى كوردستانه‌وه ره‌وانه ده‌كرێت”. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش حه‌سه‌ن زاملى باس له ده‌رمانیش ده‌كات وه‌ك له‌و ڤیدیۆیه ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڤیدیۆ: عێراق ده‌رمان به‌داعش ده‌دات له‌رێگاى كوردستانیشه‌وه بایه‌عى بۆ داعش ده‌چێت
0
Share.