نوچه نێت
خالد عوبه‌یدى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ده‌ڵێ” دانانى كه‌سێك له‌شوێنى بابه‌كر زێبارى ملكه‌چى مشت‌ومڕ و ته‌وافوقاته”.
خالید عوبه‌یدى ئه‌مڕۆ له‌لێداونێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌وه ده‌كات، كه بابه‌كر زێبارییان به‌ڕێكردووه و ئاشكراشى ده‌كات ساڵێك ده‌بێت بابه‌كر زێبارى پێداگرى له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كردووه ده‌شڵێ” ئه‌مه رێگاى سه‌ربازییه هه‌موومان پێدا ده‌ڕۆین و پۆست بۆ كه‌سێك به‌رده‌وام نابێت” له‌باره‌ى دانانى كه‌سێكیش له‌شوێنى بابه‌كر زێبارى ده‌ڵێ” ئه‌و بابه‌ته ملكه‌چى هه‌ندێك مشت‌ومڕ و ته‌وافوقات ده‌بێت”. وه‌زیرى به‌رگرى هیواش ده‌خوازێ كه‌سێك له‌و شوێنه دابنرێت ” بۆشاییه‌كه پڕبكاته‌وه”.هه‌رچه‌نده ئه‌و پۆسته له‌دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عسه‌وه به‌ده‌ست كورد بووه. به‌ڵام به‌رپرسانى به‌غدا خۆیان له‌وه ده‌بوورێنن باسى بكه‌ن.
وه‌زیرى به‌رگرى: دانانى سه‌رۆك ئه‌ركان ملكه‌چى ته‌وافوقاته
0
Share.