نێچیرڤان بارزانی: دەستور بۆ یەك كەس نانوسرێتەوە بەڵكو بۆ میللەتە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی رایدەگەینیت،دەستور بۆ یەك شەخس نانوسرێتەوە بەڵكو بۆ میللەتێك دەنوسرێتەوە دەبێت بەرژەوەندی هەموو لایەك لەبەرچاو بگیرێت لەم دەستورەدا نەك تەنها بەرژەوەندی لایەك.

دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندی پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی سەردانی بارەگای سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی لەشاری هەولێركرد و لەگەڵ محەممەد فەرەج ئەمینداری ئەو حیزبەوە كۆبویەوە.

كۆبونەوەكەش تایبەت بە پرسی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی پێنج حیزبەكە لەسەر سازانی نیشتیمانی لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بوو كە وا بڕیارە لەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت.

دوای كۆبونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاند خستەڕوو.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی شاندی پارتی وتی:كۆبونەوەیەكی باشمان كرد قسەمان لەسەر پرسی دەستور و پۆستی سەرۆكی هەرێم كرد و بیرو بۆچونی خۆمان خستەڕوو و بڕیاریشمان داوە لەگەڵ لایەنەكانی تریش قسە بكەین.

پرسی سازان پەیوەندی بەهەموو لایەنەكانەوە هەیە.

وتیشی: پرسی سەرۆكایەتی تەنها پەیوەندی بەیەك حزبەوە نییە بەڵكو پەیوەندی بەهەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و پێكهاتەكانەوە هەیە بەشێوەیەكی گشتی،مەرجی سەرەكیش بۆ چارەسەركرنی ئەم كیشەیە مەسەلەی تەوافوق وسازانە،ئومێد دەكەین بگەینە تەوافوقێك لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت.

راشیگەیاند:دەستوری هەرێمی كوردستان بۆ یەك شەخس نانوسرێتەوە بەڵكو بۆ میللەتێك دەنوسرێتەوە دەبێت بەرژەوەندی هەموو لایەك لەبەرچاو بگیرێت لەم دەستورەدا نەك تەنها بەرژەوەندی لایەك.

هەروەها محەممەد فەرەج ئەمینداری یەكگرتوو رایگەیاند:دانیشتنی پێنج قۆڵی دەكەین بۆ سازانی نیشتیمانی و لەوێ زیاتر لەسەر ئەو پرسانە قسە دەكەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com