نوچەنێت-ئیرەم نیوز
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەلێت ئەگەر پرۆسەی ئاشتبوونەوەی نیشتیمانیی سەرنەگرێ، زۆربەی لایەنە سیاسییەكان رازین عێراق دابەش بكرێ بەو مەرجەی بە رەزامەندی هەمووان بێ و لە رێگای خوێنڕشتنەوە نەبێ.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە-ی عێراقی كە ئێوارەی دوێنێ هەینی بڵاوكرایەوە، سەلیم جبووری بە راشكاوی وتی “هیچ گرفتێكمان نییە لەگەڵ دابەشكردنی عێراق ئەگەر رەزامەندانە بێ خوێنی تێدا نەڕژێ”، وتوشیەتی “بانگەوازی دابەشكردنی عێراق لە بەرزبوونەوەدایە و لەناو رای گشتیی عێراقییەوە بەشێوەیەكی بەرفراوان پەسەند دەكرێ”.
لەبارەی دروستكردنی هەرێم لە چوارچێوەی عێراقیشدا سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتویەتی ئێستا لەناو جەماوەر و نێوەندە سیاسییەكانیشەوە دەنگێكی كارا هەیە بۆ بنیاتنانی چەند هەرێمێك لە عێراقدا.
سەبارەت بە بنیاتنانی هەرێم لەسەر بنەمای شیعە و سوننە، جبوری وتویەتی ئەوەیان هەم چارەسەر دەدات بەدەستەوە و هەم گرفتیش دەخولقێنێ.