نوچەنێت
سەندیكای زەڕەنگەرانی كوردستان دەڵێت بەهۆی زیادكردنی باج لەسەر ئاڵتوون لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، نرخی گرانبووە و بەو هۆیەشەوە فرۆشی ئاڵتوون بەڕێژەی 80% كەمیكردووە.
ئومێد ئەحمەد جێگری نەقیبی سەندیكای زەڕەنگەرانی كوردستان لە كۆنگرەیەك رۆژنامەنووسیدا وتویەتی كە پێشووتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەر كیلۆیەك لە ئاڵتوون تەنیا 10 هەزار دینار باجی دەسەند، بەڵام ئێستا بڕی باجی بۆ 315 هەزار دینار بەرزكردۆتەوە، واتە نرخی باجی سەر ئاڵتوونی بە راددەی %315 بەرزكردۆتەوە.
بە وتەی ئومێد ئەحمەد، بەرزكردنەوەی باج وایكردووە كە زەڕەنگەرەكانیش نرخی فرۆشی زێڕ بە كڕیاران زیاد بكەن، ئەوەش بووتەهۆی كەمكردنەوەی ئاستی فرۆشی زێڕ لە كوردستاندا.
ئومێد ئەحمەد وتوشیەتی بەر لە قەیرانی دارایی كوردستان ساڵانە 3.5 تەن ئاڵتوون دەهاتە كوردستان، بەڵام ئێستا ئەو بڕە زۆر كەمی كردووە.