مەسرور بارزانی: دەبێت پەکەکە قەندیل چۆڵبکات و یەپەگەش بگەڕێتەوە شوێنی خۆی

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان،رایگەیاند،پەکەکە دەبێ قەندیل چۆڵبکات،چونکە ئەوە خاکی عێراقە و یەکێکش لەو هۆکارانەی کە دەمانەوێ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەربگرێ.

مەسرور بارزانی،راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دیدارێك لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر رایگەیاند”رووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە لەبەرامبەر داعشدا پێشکەوتنێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە و تەنانەت نزیک بووین لەوەی هەست بکەین داعش خەریکە کۆتایی پێبێت، بەڵام کەوتنی شاری رومادی و شاری تەدموور لە سووریا جارێکی دیکە ورەی بە چەکدارانی داعش داوەتەوە”.

مەسرور بارزانی دەشڵێت”پەکەکە دەبێ قەندیل چۆڵبکات،چونکە ئەوە خاکی عێراقە و یەکێکش لەو هۆکارانەی کە دەمانەوێ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەربگرێ بۆ ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە و دەمانەوێ بە ئاشتی چارەسەر بکرێ و دەبێت یەپەگەش بگەڕێتەوە شوێنی خۆی”.

لەبارەی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە قەندیل و شەنگال و هەروەها شەرڤانانی یەپەگە لە چیای شنگال، بارزانی رایگەیاند”ئەوان میوانن، هەروەک چۆن هێزی پێشمەرگە بۆ هاوکاری شەڕڤانان چوونە کۆبانێ و گەڕانەوە، ئەوانیش دەبێت بگەڕێنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com