پارتی و یەكگرتوو لە كۆبونەوە دان

0

نوچەنێت.تایبەت:

كەمێك پیش ئیستا شاندی پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی و لەلایەن محەممەد فەرەج ئەمینداری ئەو حیزبەوە پێشوازی لیكرا.

كۆبونەوەی نێوان ئەو دولایەنە لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی پرسی سەرۆكایەتی هەریم دەستیپێكرد.

پیشتریش فەرهاد مەلا ساڵەح ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە: كۆبوونەوەكە تایبەتە بە پرسی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی پێنج حیزبەكە لەسەر سازانی نیشتیمانی لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كە وا بڕیارە لەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت.

فەرهاد مەلا ساڵح وتیشی :ئەمرۆ هەردوو لامان پاكێجێكمان لەسەر هەموواری ئەو یاسایە ئامادە كردوە گفتوگۆی لەسەر دەكەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com