نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كورد له پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند،له مانگه‌كانی نیسان و ئایار بەغدا به لایه‌نی دارایی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌بووه ئەمە وایكرد حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌چاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژێرێت.
كاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندوە”ئه‌و بڕه پاره كه‌مه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا وایكرد حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌چاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژێرێت تا بتوانێت بودجه‌ی خۆی دابین بكات كه ته‌نیا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌گاته 850 ملیار دینار”.
رونیشیكردەوە”به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌وه بارگرانییه‌كی دارایی گه‌وره كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم، وێڕای جه‌نگی دژ به داعش كه خۆی له به‌ره‌یه‌كی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تردا ده‌بینێته‌وه”، ئه‌وه‌ش به وته‌ی ئه‌و پێویستی به پاره‌یه تا هه‌رێم بتوانێت به‌ڕێوه‌یان ببات.
كاوه محه‌مه‌د راشیگەیاند”حكومه‌تی فیدراڵ،له مانگه‌كانی نیسان و ئایاری رابردوودا،سه‌باره‌ت به لایه‌نی دارایی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌رێم كوردستان، بۆیه پێویسته هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان گفتوگۆ بكه‌ن و به‌شوێن میكانیزمیكی نوێ‌دا بگه‌ڕێن بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان”.