نوچەنێت.هه‌ولێر:
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دەڵێ،په‌ڕله‌مان پێشتر بڕیاری دابوو،ئه‌و پرسانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه ده‌بێ به سازان یه‌كلایی بكرێنه‌وه،نه‌ك به زۆرینه و كه‌مینه،چونكه به گوێره‌ی ته‌وافوق كابینه‌ی هه‌شت پێكهاتووه و سه‌رۆك كۆمار به‌ر كورد كه‌وتووه.
فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی كوردستان تی ڤی ئۆڕگانی حیزبەكەی، ڕایگه‌یاندوە”كه خودی په‌ڕله‌مان پێشتر بڕیاری دابوو، كه ئه‌و پرسانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه ده‌بێ به سازان یه‌كلایی بكرێنه‌وه، نه‌ك به زۆرینه و كه‌مینه، چونكه به گوێره‌ی ته‌وافوق كابینه‌ی هه‌شت پێكهاتووه و سه‌رۆك كۆمار به‌ر كورد كه‌وتووه.هاوكات به هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ئێستای كوردستان به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار تێپه‌ڕ ده‌بێت له به‌ر زۆر هۆكار، بۆیه پێویسته كێشه‌كان و پرسه‌كان به سازان چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له بیست و سێی حوزه‌یران ڕوویدا، ده‌رچوون بوو له سازان و قابیلی قبووڵ نیه“.
فازل میرانی وتیشی”له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا، هه‌ندێ له لایه‌نه‌كان به شێوه‌یه‌ك قسه ده‌كه‌ن كه هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ناكه‌ن، له كاتێكدا ئێمه كۆمه‌ڵێك ته‌حه‌دیاتمان له پێشه و میرانی پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد كه ئایا ده‌كرێ حزبێكی وه‌ك پارتی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و كورسی په‌راوێز بخرێت؟ ئه‌م كاره‌یان به‌م شێوه‌یه سه‌رناكه‌وێ و ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی مه‌نتیقی بیربكه‌نه‌وه، نه‌ك عاتیفی“.
میرانی رونیشیكردەوە”كه ده‌بێ دووربینانه له شته‌كان بڕوانین و هه‌روه‌ها ئێستاش نه‌چووه، بچێ و چاره‌سه‌ر زۆرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیه‌ت باش بێت و هاوكات بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش ، بڕیاری هاوبه‌شی لێ ده‌رده‌چێت و ئێمه‌ش پێمان باشه سه‌رۆك تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌ڕله‌مانی داهاتوو له كاری خۆیی به‌رده‌وام بێت“.
میرانی راشیگەیاند”ئه‌وه‌ی له بیست و سێی حوزه‌یران ڕوویدا، ئیلتیزام نه‌كردن بوو به به‌ڵێنه‌كان و هاوكات ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئیتیفاقمان هه‌یه،سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌رانبه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه“.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی وتیشی”هاووڵاتیان حه‌قی خۆیانه له‌م دۆخه نیگه‌ران بن، چونكه قۆناغه‌كه به هۆی زۆر شته‌وه، هه‌ستیاره و كوردستان له ساڵی نه‌وه‌دو هه‌شته‌وه به هۆی سازانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئێمه ته‌حه‌دیاتی زۆرمان له پێشه و دوورگه‌یه‌كین له‌ناو ده‌ریاد“.
میرانی پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد كه”سه‌رۆكی پڕۆتۆكۆڵی بۆ چییه و سه‌رۆكی هه‌رێم كاری كێی تێكداوه و هاوكات هه‌موو كه‌س نابێت به كاك مسعود هه‌روه‌ك چۆن دكتۆر فوئاد مه‌عسوم نا‌بێـت به مام جه‌لال“.