پارتی و یەكگرتوو كۆدەبنەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکەم سەردانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای لایەنەکان بۆ لای یەكگرتووی ئیسلامیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

سەردانەكەی وەفدی پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتییە و كۆبونەوەكە بۆ قسەكردنە كێشەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

فەرهاد مەلا ساڵەح ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە: كۆبوونەوەكە تایبەتە بە پرسی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی پێنج حیزبەكە لەسەر سازانی نیشتیمانی لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كە وا بڕیارە لەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت.

فەرهاد مەلا ساڵح وتیشی :ئەمرۆ هەردوو لامان پاكێجێكمان لەسەر هەموواری ئەو یاسایە ئامادە كردوە گفتوگۆی لەسەر دەكەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com