پهڕلهمانتارێك: رێگه نادهین خهڵك ببێته قوربانى ململانێ سیاسییهكان
نوچەنێت.تایبەت:
دواى ئهوهى سهرۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئهنجومهنى پارێزگاى ههولێر بۆ نوچه نێت ئاشكراى كرد. جیاوازى بهدهسهڵاتهكانى پارێزگاى سلێمانى و ههولێر دهكرێت. لیژنهى ناوخۆ و ئاسایش و ئهنجومهنه خۆجێییهكان له لێدوانێكى بۆ نوچهنێت بهڵێنى بهدواداچوون دهدات.
دوای ئەوەی سایتی نوچەنیت لەسەر زاری كهنعان خهیلانى سهرۆكى فراكسیۆنى پارتى لهئهنجومهنى پارێزگاى ههولێر ئەوەی بڵاوكردەوە كە وهزیرهكانى گۆڕان به نایاسایى ململانێى پارێزگارى ههولێر دهكهن و بەكەیفی خۆیان بەڕێوەبەرەكان دەگۆڕن بەبێ پرسی ئەنجوومەن و پاریزگار بۆ نمونە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی،بەڕێوەبەرێكی لە سایلۆی هەولێر گۆڕیوە و رێباز محەممەد حەملان وەزیری دارایی بەڕێوەبەری گومرکی حاجی ئۆمەران و بەڕێوەبەری گشتی بانکی کشتوکاڵی ھەولێر گۆڕیون و هەروەها بازرگانانى ههولێر بوونهته قوربانى چونكە وەزیرەكانی گۆران حساب بۆ پارێزگار و نوسراوەكانی ناكەن و دەبێت خەڵك 20 چاوەڕی نوسراوەكەی بێت بۆیە بەناچاری دەچنە سلێمانی شت دەكڕن. لەبەرامبەریشدا جێگرى سهرۆكی لیژنهى ناوخۆ وئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”بەدواداچونی جدی بۆ ئەو بابەتە دەكەین كە ئیوە باسی دەكەن”.
نازم ههركى،پەرلەمانتاری پارتی و جێگرى سهرۆكی لیژنهى ناوخۆ وئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”ئێمە لەوبارەوە بۆ ئەو بابەتەی ئیوە باستان كرد بەدواداچونی جدی دەكەین. ناكرێت خەڵك بكرێتە قوربانی ململانێ سیاسی و هینان و بردنێك كە پارێزگایەك لە گەڵ پاریزگایەكی تر جیاوازی هەبێت. ئیمە لەكوردستان شتێك پەیڕەو دەكەین كە سازان و ریكەوتنە.بەپێ یاسا تەعامول دەكرێت لەگەڵ هاونیشتیمانیان. ئێمە دەبیت خەمی ئەوەمان بێت كە هاونیشتیمانی نەبیتە قوربانی ململانێ سیاسی. ئەمە خۆی لەخۆیدا خەتەریكی گەورەیە كاتێك كە هاونیشتمانی دەبیتە قوربانی ململانێ سیاسی لەو هەرێمه”.
ههر لهدریِژهى ئهو لێدوانهدا نازم ههركى وتیشی”ئەو بابەتی ئیوە باسی دەكەن بابەتێكی زۆر گرنگە ئێمە وەكو لیژنە لەم هەفتەیە بەدواداچوونی لەسەر دەكەین بۆ ئەوەی خەڵك دوور لە ململانێ سیاسی ژیانی خۆیان بگوزەرینن“.
وهك پێشتر سهرۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئهنجومهنى پارێزگاى ههولێر ئاشكراى كردبوو. جیاوازى لهنێوان دهسهڵاتى پارێزگارى ههولێر و سلێمانى ههیه و پارێزگارى سلێمانى” بێمهنتانه كار دهكات”. وێراى ئهوهى ههردووكیان یهك یاسایان ههیه. نازم ههركى لهو بارهیهوه وتى” دەبێت ئێمە بەدواداچونی جدی بۆ ئەم یاسایە بكەین كە چۆن جێبەجێ دەكرێت دەبیت یاساكە وەكو خۆی لە هەموو دەڤەر و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت بەبێ جیاوازی من تەئكید لەسەر ئەوە دەكەمەوە كە بەدواداچوون لەجێبەجێ كردنی ئەو یاسایە ئەركی پەرلەمانە كە كاری لەسەر بكات و خۆی ماندووبكات بۆ ئەوەی كە ئەم یاسایە وەكو پێویست بێتە جێبەجێ كردن. ئێمە وەكو لیژنەكەمان لەپەرلەمان بەدواداچوون دەكەین بۆ ئەوەی بزانین لەجێبەجێ نەكردنی ئەم یاسایە خەلەلەكە لەكوێیە دەبیت ئەم یاسایە لەهەموو پارێزگاكان جێبەجێ بكرێت بۆ ئەوەی كە هاوڵاتیان نەبنە ململانێ سیاسی كە ئیستا لە هەرێمی كوردستان دا هەیە“.
لەبارەی ئەوەش بازرگانانى ههولێر بوونهته قوربانى چونكە وەزیرەكانی گۆران حساب بۆ پارێزگار و نوسراوەكانی ناكەن و دەبێت خەڵك 20 چاوەڕی نوسراوەكەی بێت بۆیە بەناچاری دهچن له سلێمانى شت دهكڕن،پەرلەمانتارەكەی پارتی وتی”ئەم جۆرە رۆتینیاتە كاریگەری لەسەر هاونیشتیمانیان و بازرگانەكانیش هەیە لەكاتێكدا تۆ دەتەوێت شتێك بێنیت ئەوەندە رۆتینیات و كاتەی بوێت لەوانەیە تا تۆ ئەو شتە دەیهێنیت ئەو گرنگیەی هەر نەمینیت،دەبێت ئەم ئاریشەیە بۆ خەڵك چارەسەر بكەین بۆ ئەوەی ئەم شتانە هاوردە دەكرێت بەزوترین كات بگاتە دەستی هاونشتیمانیان و بازرگانان بۆ ئەوەی بەهای شتەكان لەسەر خەڵك قورس نەبیت”.
نام ههركى وتیشی”لەهەرێمی كوردستان دیاردەیەك دەركەوتوە ئەویش ململانێ سیاسە لەلایەنە سیاسییەكانەوە هاتوەتە خوارەوە تا گەیشتوەتە ئەنجوومەنەكان جا لەم ململانێ سیاسییە هەر هاونشتیمانیان بەردەوام دەبنە قوربانی ململانێ سیاسی،ئیستا ململانێ سیاسی لەهەریمی كوردستان شۆڕبوەتەوە بۆ خوارێ،بۆیە چۆن حكومەتەكە لەسەر بنەمای بنكە فراوان پێكهاتووە بەرێكەوتن و بەسازان،دەبیت ئەنجوومەنەكانیش بەم شێوەیە بكەونە سەر ریچكەی خۆیان بۆ ئەوەی چیتر هاونیشیتمانیان نەبنە قوربانی سیاسی“.
سەبارەت بەوەی گۆڕان لەئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەردەوام گلەی ئەوە دەكات كەپارتی پشكی خۆی پینەداوە كەچی وەزیرەكانی بەكەیفی خۆی بەڕێوەبەرەكان دەگۆڕن،جێگرى سهرۆكی لیژنهى ناوخۆ وئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی كوردستان وتی”لەئێستادا ئەم ململانییە توندتر بوەتەوە بوەتە دیاریدەیەكی زۆر زەق لەهەرێمی كوردستان باشە ئەوان كە رەخنە لەهەولێر دەگرن لە هەڵەبجە و سلێمانی رێكەوتون لەسەر ئەوە، لەهەرێمی كوردستان هەمووی یەك پاكیجە و دەبیت ئەو ریكەوتنە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت،ئێستا ئەوان لەهەڵەبجە بەتاك لایەنە ئیش دەكەن كێشەكە لێرەدا ئەوەیە دەبیت رێكەوتنەكە لەهەموو پاریزگاكان وەكو یەك جێبەجێ بكرێت“.