نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور بۆڕاپرسی لە پشكی پارتی دەڵی،ئێمە وەكو گروپی پارتی لەناو لیژنەی ئامادەكردنی دەستوردا هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ پێگەی ئایین نیەو بەتایبەتیش ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
فرسەت سۆفی، ئەندامی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور بۆڕاپرسی و پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”كەسانێك هەڵساون بە بڵاوكردنەوەی پروپاگەندەو قسەی ناڕاست كە گوایە پارتی دژی ئەوەیە پێگەی ئاین لەناو دەستوور جیگەی بكرێتەوە,ئێمە وەكو گروپی پارتی لەناو لیژنەی ئامادەكردنی دەستوردا هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ پێگەی ئایین نیەو بەتایبەتیش ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئێمەبووین لە ئاخر كۆبوونەوەدا بە لایەنەكانی ترمان گوت كە ئێوە بڕۆن لەسەر پێگەی ئایینیش ریك بكەون، ئێمە واژۆی دەكەین بۆتان”.
رایشیگەیاند”تەنها هەندێك تیروانینی جیاواز لهسەر هەندێك چەمك هەیە و لەسەر زۆربەی خاڵەكان كۆكین, ئەو مادەیەی كەتەرخان كراوە بۆ پێگەی ئایین لەناو دەستوور لە پێنج بڕگە پێكهاتووە ئێمە لەسەر چوار بڕگەی هاوراین و رێك كەوتووین تەنها برگەیەك ماوەو لەسەر ئەویش رێكدەكەوین,ئێمەی پارتی هەمیشە بەگەورەیی و گرینگی لە رۆڵی ئایین دەڕوانین بەتایبەتی لە كۆمەڵگەی كوردستان كە زۆرینەی هەرە زۆری موسڵمانن”.
ئەو ئەندامی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور بۆڕاپرسی وتیشی”دەستوور ڕەهەندێكی نیشتمانی هەیە بەپێویستی دەزانم كە هەموو لایەك لەبارەی هەمواری دەستوورەوە بگەنە سیغەیەكی هاوبەش, هەر خۆیشی یاسای چواری ساڵی 2015 یاسای ئامادەكردنی پرۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان بۆ راپرسی فەرزی كردووە كە دەبێ مامەڵەكردن لەگەڵ دەستوور لە چوارچێوەی سازان بێت, ئەم بابەتانەش سازانی لەسەر دەكرێت كە رەهەندی نیشتیمانیان هەیەو بابەتی گەورەن، بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە سەرجەم لایەنەكان كۆك بن و بسازێن”.