نوچەنێت.هه‌ولێر:
وتەبێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دەڵێت،حیزبەكەی له‌گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانی دایە،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌مبكرێنه‌وه، ده‌بێت به‌شێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی،ئه‌ندام و وتەبیژی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به(نوچەنێت)یڕاگه‌یاند”حیزبەكەی له‌گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانی دایە،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌مبكرێنه‌وه، ده‌بێت به‌شێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت،چونكه مه‌رج نیه (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم بێت پێده‌چێت ئه‌و پۆسته بدرێت به‌لایه‌نێكی تر‌و كه‌سی تر، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌رۆك له‌په‌رله‌مان دیاریبكرێت، ئه‌وكاته ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری په‌رله‌مان، بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌وه‌دانیه كه سه‌رۆك نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، بۆیه له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌پرۆژه‌ی لایه‌نه‌كانین و به‌شێكی تری ڕه‌تده‌كەیننه‌وه“.
وتیشی”لایه‌نه‌كان ئێستا حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پێنج حزبه‌كه‌یان بیرده‌كه‌وێته‌وه،كه پێویسته ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌سته به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئه‌و یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه به‌ته‌وافوق په‌سه‌ند بكرێن“.