نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێ،ئه‌و پیلانه‌ی ئه‌و چوار لایه‌نه سه‌لماندیان كه هه‌ر كات ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت سازان پشتگوێ ده‌خه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی تێده‌كۆشن.
عه‌لی ته‌ته‌ر،ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی،بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبەكەی راگەیاندوە”ئه‌وه جێگه‌ی قبوول نیه، گرنگترین پرۆژه‌یاسا، كه داهاتووی كوردستان دیاری ده‌كات،به بێ سازان له‌گه‌ڵ پارتیی دیموكراتی كوردستان كه هێزی یه‌كه‌می كوردستانه تیبپه‌ڕێندرێت، بۆیه ئه‌وه پیلان بوو دژی پڕۆِژه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئێمه هه‌موومان ده‌زانین هه‌ڵگری ئه‌و په‌یمانه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دایه“.
وتیشی”ئه‌و پیلانه‌ی ئه‌و چوار لایه‌نه سه‌لماندیان كه هه‌ر كات ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت سازان پشتگوێ ده‌خه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی تێده‌كۆشن،هه‌روه‌ها لێره‌دا پرسیارێك دێته پێش،چۆن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به 8 كورسی پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به ده‌ست دێنێت و یه‌كێتی به 4 تا 5 له سه‌دی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پۆستی سه‌رۆككۆمار وه‌رده‌گرێت،له كوردستانیش گۆڕان به 24 كورسی چۆن ده‌توانێت پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مان وه‌ربگرێت و یه‌كێتی به 18 كورسی ئه‌و هه‌موو پۆسته وه‌ربگرێت، كه ناكاته نیوه‌ی كورسییه‌كانی پارتی له‌ناو په‌رله‌ماندا“.
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی رونیشیكرەوە”ئه‌و لایه‌نانه له خه‌ویش نابینن كه كاندیدێكیان هه‌بێت بتوانێت ده‌نگی زۆرینه‌ی میلله‌ت به ده‌ست بهێنێت، پارتی پشت ئه‌ستووره به‌هێزو ئیراده‌ی گه‌ل، ئێمه ئێستا ته‌ماشای رواڵه‌تی رووداوه‌كه ناكه‌ین، رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بوو، كه كێ له پشت ئه‌م سیناریۆیه‌و ماوه‌یه‌كی زۆری پێناچێت ئه‌و یه‌كڕیزیه‌ی ئه‌وان تێكده‌چێت‌و دیار ده‌بێت كێ به‌رگری له سه‌ربه‌خۆیی و شكۆ‌و ده‌ستكه‌وته‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌بایی و مافی پێكهاته‌كان ده‌كات“.
عەلی تەتەر ئاشكراشی دەكات كە”زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌و 4 لایه‌نه له‌سه‌ر كاندیدێك له‌نێوان خۆیاندا ڕێك بكه‌ون، له لایه‌كی دیكه‌وه هیچ لایه‌نێكی كوردستانی جگه له پارتی كاندیدی به‌هێزی نییه كه بتوانێت له‌ناو گه‌ل سه‌ر بكه‌وێت، بۆیه پیلان داده‌نێن گه‌ل له‌و مافه بێبه‌ش بكه‌ن، بێگومان ئێستاش باشترین كه‌س بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ر بارزانیه“.