نوچه‌نێت-گاردیان
رۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ڵێت به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ئاگاداربووه كه عێراق خه‌ریكی درووستكردنی چه‌كی كیمیاییه، به‌ڵام هیچی نه‌كردووه بۆ رێگالێگرتنی، ئه‌ویش چونكه كۆمپانیایه‌كی بریتانی به‌شداربووه له په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی چه‌كه كیمیاییه‌كانی عێراق.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، به‌ڵگه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ساڵی 1983 ، به‌وه‌ی دیپلۆماتكاره رۆژءاواییه‌كان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئاگاداربوون كه ئه‌و رێمه خه‌ریكی درووستكردنی چه‌كی كیمیاییه‌و به‌رله‌وه‌ی له‌دژی ئێرانییه‌كان و كورده‌كان به‌كاری بهێنێ.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، بالیۆزی ئه‌وكاتی بریتانیا له عێراق جۆن موبرلی په‌یامی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته كردووه و وتویه‌تی كه ئه‌و كارگه‌یه‌ی عێراق به‌ناوی له‌ناوبردنی مێرووه زیانمه‌نده‌كانه‌وه كردویه‌تییه‌وه، گومان ده‌كرێت بۆ چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنرێت، وتوشیه‌تی بۆ ئاگاداریتان كۆمپانیایه‌كی بریتانی به‌ناوی weir كه‌ره‌سته‌ی لۆجیستی بۆ ئه‌و كارگه‌یه‌ی عێراق ده‌نێرێ.
كه‌چی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا و لیژنه‌ی چاودێری بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه هیچ كۆت و به‌ندێكیان دانه‌ناوه بۆ رێگری له ناردنی كه‌ره‌سته لۆجستییه بریتانییه‌كان بۆ ئه‌و كارگه عێراقییه دانه‌ناوه كه له شاری سامه‌ڕڕا دامه‌زرابوو. ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا وتویانه عێراق مافی خۆیه‌تی چه‌كی كیمیایی به‌رهه‌م بهینێ، به‌ڵام نابێ به‌كاری بهێنێ.