نوچه‌نیت-ئه‌لحه‌ده‌س
ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی عوزێم داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ “راوه‌ستاندنی هه‌وڵی ده‌ركردنی ئاواره‌كانی عوزێم له پارێزگای كه‌ركووك”.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ڵێن گوایه هێزه‌كانی ئاساییشی كوردی له‌و پارێزگایه فشاریان خستۆته سه‌ر 1500 خێزانی ئاواره‌ی خه‌ڵكی عوزێم كه ئێستا له كه‌ركووكن.
ئه‌نجوومه‌نه وتویانه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌هۆی دۆسیه‌ی ئاواره‌كانه‌وه له‌م ره‌مه‌زانه‌دا قیرانێكی مرۆیی درووستبكه‌ن.
ساڵی پار و له‌گه‌ڵ داگیركرانی شاره‌دێی عوزێم له مانگی ئاب له‌لایه‌ن داعشه‌وه، خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه به‌ره‌و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه ئاواره بوون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناحیه‌كه له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه عوزێم و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.