نوچه نێت
رۆژنامه‌ى” الیوم السابع” له‌سایته‌كه‌ى خۆى دا ڤیدیۆیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه. به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى له‌گه‌ڵ ڤیدیۆیه‌كه نووسراوه. ئه‌م ڤیدیۆیه هه‌رایه‌كى گه‌وره‌ى ناوه‌ته‌وه. له‌وه‌ى مورسى له‌ناو زیندانیش هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
هه‌رچه‌نده چه‌ند سایتێكى بێلایه‌ن گومان له‌مێژووى ڤیدیۆیه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى میسرى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و دواى كوشتنى نایبى گشتى هیشام به‌ره‌كات هاتووه و گوایه مورسى به‌كوشتنى ناوبراو دڵخۆشه كه هه‌فته‌ى رابردوو له‌كرده‌یه‌كى تیرۆریستى كوژرا. به‌رپرسێكى داده‌وه‌رى له‌باره‌ى ئه‌و گرته‌یه‌ى مورسى وتوویه‌تى” به‌پێى یاسا مورسى له‌كوشتنى به‌ره‌كات شه‌ریك ده‌بێت”.مورسى وه‌ك له‌ڤیدیۆیه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌ى سه‌ربڕین ده‌كات و ئه‌وكاته‌ش قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسى نووسینگه‌كه‌ى ده‌كات.
ڤیدیۆیه‌ك ببینه: