نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق شوێنى داکۆکی لە هەق نییە،به‌ڵكو بووەتە شوێنی مزایەدەی سیاسی هەندێ پەرلەمانتار بە هاشوهووشەوە بەبێ بەڵگە، دەیانگوت نابێ مووچە بدرێت به هه‌رێم”
ئه‌شواق جاف،پەرلەمانتاری پارتی لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمی حیزبەكەی راگەیاندوە”ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پەرلەمانتارانی عێراق کۆبوونەوە؛بەها ئەعرەجی جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵیش هاتە پەرلەمان و ماوەی سەعاتێک باسى وزه و كاره‌با و، هەروەها باسی رێككه‌وتنەکەى هه‌رێم و به‌غدایشی كرد. جا به ڕاستى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق شوێنى داکۆکی لە هەق نییە، به‌ڵكو بووەتە مزایەدەی سیاسی؛ هەندێ پەرلەمانتار بە هاشوهووشەوە بەبێ بەڵگە، دەیانگوت نابێ مووچە بدرێت به هه‌رێم!”.
وتیشى”جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران گوتى هه‌رێم چه‌ند نه‌وت ڕه‌وانه بكات ئه‌وه‌نده پاره‌یه ده‌نێرین، منیش لێی هاتمە دەنگ و،، گوتم جا کوا وایە؟! ئەوەتا هه‌رێم له مانگى چوار و پێنج‌دا له بڕە دیاریكراوەکەیش نەوتی زیاتری ناردووه، كه‌چى بەغدا هەر نیواونیو هەقەبوودجەی هەرێمی ناردووە! گوتیشم خۆ بوودجه‌ى پێشمه‌رگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به نه‌وتەوە نییه، بۆ ناینێرن؛ خۆ پێشمەرگە به‌شێكه له هێزە زه‌مینییەکەی عێراق؛ دە با دان بە هەقدا بنێن کە حكوومه‌تى ناوه‌ند یاساى بوودجه‌ى ئه‌مساڵى پێشێل كردووه”.
پەرلەمانتارەكەی پارتی راشیگەیاند”له دانیشتنەکەى ئه‌مڕۆدا (محه‌مه‌د ده‌ڕاجى) وه‌كو وه‌زیرى پیشه‌سازى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ متمانه‌ى پێ به‌خشرا و، بە یاسا سوێندى خۆی خوارد.”