نوچه نێت
ئوسامه نوجه‌یفى جێگرى سه‌رۆك كۆمار ئاشكراى ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیا رێكه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى رژاندنى ئاوى فوڕات زیاد بكات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆك كۆمار ئوسامه نوجه‌یفى ئاشكراى ده‌كات. كه ناوبراو له‌گه‌ڵ توركیا رێكه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێژه‌ى به‌ردانى ئاوى فوڕات زیاد بكات. بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له كێشه‌ى نه‌جاتى بێت. ئه‌مه له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى نوجه‌یفى بووه بۆ توركیا و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆبۆته‌وه. به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆك كۆمار توركیا له‌مه‌ودوا رژاندنى ئاو له 270 مه‌تر سێجا بۆ 500 مه‌تر سێجا زیاد ده‌كات له‌چركه‌یه‌كدا به‌مه‌ش چه‌ندین شارى عێراق كێشه‌ى كه‌م ئاویان كه‌مده‌بێته‌وه.