ئـاکــار بـێزار : پــارچەیەکی لە دڵم

0

ئـاکــار بـێزار : پــارچەیەکی لە دڵم

ئەگەر چــی ئاسمانی دڵم
هەموو شەوێ بەبێ مانگە
چەشنی خۆر لەئاسمانی ڕۆژ
بەتــەنهایــە و دڵی تەنگە

دەسا گـیانە بەڕەحمی خۆت
سەیرکە چەن پــەشێوم
کە ئەمـەوێ نــاوت بێنم
 ناگەن بەیەک جوتە لـێوم

هەرچەن ئەڕوانم لە ڕۆژگار
سـەبری جــارانم نـەماوە
مات و زەلیل کز و ژاکاو
گـۆچانی پــــشتم چەماوە

ئاهــی دڵەی پــڕ ناسۆرم
 لەگـــەردنی خـەم ئاڵاوە
ئەو چاوەی پــڕهەستە بۆتۆ
شــیــرازی جوانی ژاکاوە

هـیـمۆگڵۆبـینی خـــوێنم
دەستی شادیم لێ ون مەکە
بەم شـێوەیـە چرۆی گوڵم
بە ڕەشەبای خۆت سیس مەکە

ڕووی ناخی دڵ وەرمـەگێڕە
دڵت کــۆت و دیــــلی منە
ڕاستگۆبە لەگەڵ هەستی خۆت
کـلـیلی شـــادیـت لای منە

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com