عە زیز ئەحمەد حەمە : کۆچی ئازیز

0

عە زیز ئەحمەد حەمە : کۆچی ئازیز

ماڵی دڵ وێرانە بێ تۆ بۆ دەڕۆی کەی دێیتەوە ؟
من لەڕۆح زیاتر شک نابەم بیخەمە ژێـر پێتەوە
تۆبڕۆی لانەم دەڕوخێ ، گیان ودڵ بۆچیمە من
تۆی بەتەنیا ڕەونەقی ژین دڵ بەتۆ دەکرێتەوە 
لێم مەڕەنجێ نیمە تاوان دەرهەقی بەردی دڵت
چاو لەڕێگام ڕوو لەئاسۆ ئاخۆ کەی بێ بێیتەوە
ڕۆشتی باخی ژینم ژاکـا داڕمـا ڕۆحیــــانەتـــم
تاکو کەی دێوانەکەی خۆت لێرە بۆت بتلێتەوە
دەرکەوە بێرە سەرینم گیان و دڵ بۆتۆ دەرهات
عیسا ئاسا لێم بڕوانی ڕۆح بە بەرما دێتەوە

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com