هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی مانگی پێنج دابەشدەكرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌ و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی مانگی ئایار دابه‌شده‌كرێت.

هیڤا حاجی میرخان، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان بە NNA راگەیاندوە” هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسان كۆتایپێدێت، هه‌ر له‌هه‌فته‌ی داهاتووشدا دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایار ده‌ستپێده‌كات”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی هاتنی پاره‌كه‌ی به‌غدایه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو پاره‌كه‌ی به‌غدا زۆربوو، ئه‌وا به‌ده‌ر له‌موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، موچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت”.

هیڤا حاجی میرخان جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی”یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت به‌ر له‌جه‌ژن كه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com