نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لێژنه‌ی بالاێی به‌دواداچوون و وه‌لامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وەڵامی راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ ده‌داتەوە و دەشڵێت،هه‌وڵ ده‌ده‌رێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا حكومه‌تی هه‌رێم هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرته وه‌لامی خۆی هه‌بێت له‌م رووه‌وه.
دەقی وەڵامەكە كە وێنەیەكی بۆ نوچەنیت نێراوە:
د. دیندار زێباری سه‌رۆكی لێژنه‌ی بالاێی به‌دواداچوون و وه‌لامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند سالانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرتی خۆی ده‌رباره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له جیهان بلاوده‌كاته‌وه و تێیدا ره‌خنه و سه‌رنج و تێڕوانینی خۆی ده‌خاته‌ڕوو، رۆژی 25/6/2015 جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوا راپۆرتی ساڵی 2014ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له جیهان بلێوكرده‌وه كه‌چه‌ند تێبینی و سه‌رنجێكی له خۆ گرتووه ده‌رباره‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه د. دیندار زێباری وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا زانیاریی ئاڵۆگۆڕ كردووه له‌م رووه‌وه ، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه جۆره لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت و سه‌رنج و تێبینییه‌كان به هه‌ند وه‌ربگیرێت له هه‌ردوولاوه.
زێباری ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده ئێزیدییه‌كان ئاواره‌بوون و به دڕندانه‌ترین شێوه كومه‌ڵكوژ كران و ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت و منداڵ و پیاوانی ئێزیدی له‌لایه‌ن داعش رفێندران به‌ره‌و شوێنی نادیار بردران. له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه بۆ ئازاد كردنی كچ و ئافره‌ته رفێندراوه‌كان وه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ به جینۆساید ناساندنی كه‌یسی ئێزیدییه‌كان.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی بالاێی به‌دواداچوون و وه‌لامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند جگه له ئێزیدییه‌كان ده‌یان هه‌زار هاوولێتی پارێزگای ئه‌نبار ئاواره بوون، به‌لێم رێگایان پێنه‌دا بێ كه‌فیل بچنه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا بۆیه روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌شێك له‌و ئاوارانه له ڕێكه‌وتی 25/4/2015 له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به پێی ئاماره‌كان هه‌زاران كه‌س له ئاواره‌كانی ئه‌نبار له هه‌رێم نیشته‌جێن.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی گرتووخانه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌دان له هه‌رێمی كوردستان زێباری وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵیداوه بارودۆخی زیندانیان و راگیراوان باشتر بكات له هه‌موو روویه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ بگونجێت، ئه‌شكه‌نجه‌دان تاوانه به‌پێی یاسای سزاكانی عێراقی كه له مادده‌ی (333) وئه‌گه‌ر تۆمه‌تبارێك له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه ئه‌شكه‌نجه درابێت مافی یاسایی خۆیه‌تی سكالێ تۆمار بكات له دژی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌شكه‌نجه‌ی دابێت له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكهاتووه بۆ به‌دواداچوون له هه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پۆلیسه‌وه.
له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی راگیراوان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌ر له دادگایی كردنیان زێباری رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌لیست مانگانه ناوی راگیراوان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات، به هه‌مان شێوه ئه‌و راگیراوانه‌ی له شه‌ش مانگ زیاتر له به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی پارێزگاكان راگیراون و په‌ڕاوه‌كانیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ناوه‌كانیان به لیست ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگاكان ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناحكومی و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌ندیخانه‌كانیان كردووه.
زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه سزای له‌سێداره‌دان له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ناگونجێت، بۆیه له هه‌رێمی كوردستان به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌گونجێت ، هه‌رچه‌نده تا ئێستا عیراق پرۆتۆكۆلی ئیختیاری دووه‌می تایبه‌ت به سزای له‌سێداره‌دانی هاوپێچ به په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافی شارستانی و سیاسی په‌سه‌ند نه‌كردووه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2006 ده‌رچووه كه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌لێم ئه‌و یاسایه كاتییه و تا 16/7/2016 كار به‌و یاسایه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ی درێژ نه‌كرێته‌وه له‌به‌ر بارودۆخی ئه‌منی.
له باره‌ی ڕه‌وشی ئافره‌تان و مندالێن وتی: به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماره‌كانی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان كه‌می كردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2013 ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی سكالێ تۆماركردن زیادی كردووه له(2014) دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2013.
دیندار زێباری سه‌باره‌ت به میدیای ئازادی وتی : ئازادی ڕاگه‌یاندن و ڕا ده‌ربڕین بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی به پێی یاسا فه‌راهه‌مكراوه بۆیه به سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان كه به پێی ڕێوشوێنی تایبه‌ت مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه و مافی ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاران به پێی یاسا پارێزراوه. وه‌زاره‌تی ناوخۆ كار ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشێلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و زۆرجار ڕۆژنامه‌نووس به تاوانێك ده‌ستگیر ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی به كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه نییه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا به‌پێی یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئازادی راگه‌یاندن وتی: ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ و ده‌زگای بینراو و بیستراو به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به یاساكان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان كاریگه‌رییه‌كی سلبیان هه‌بووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه هۆشداریان ئاراسته كراوه.
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه‌له 30ی نیسانی 2014 ئه‌نجامدرا زێباری وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌ی پابه‌ند بوون به پڕۆسه‌ی دیموكراسی و بڕوا بوونی ته‌واوی به سیسته‌می دیموكراسی به شێوه‌ی كرده‌نی، هه‌وڵیدا زۆرترین ژماره‌ی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ چاودێری هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن بۆیه زیاتر له1249 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 278 میدیای نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ 1325 میدیای ناوخۆ تۆماركراون و هه‌ڵبژاردنه‌كان به گشتی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدار به ئیعتیرافی یوئێن و چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمیسیۆنی بالێی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، هه‌رچه‌نده لایه‌نه به‌شداربووكان ژماره‌یه‌ك سكالێیان تۆمار كرد، به‌لێم سكالێكان به‌و رێژه‌یه نه‌بوون كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕێت.
سه‌باره‌ت به یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی و رۆڵی پێشمه‌رگه له ناوچه ئازادكراوه‌كانی ده‌ستی داعش زێباری وتی: ئه‌و دام و ده‌زگا و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن به شێوه‌یه‌كی یاسایی و فه‌رمی ئه‌ركی پاسه‌وانی و پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان پێ سپێردراوه و به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی یه‌كخستن و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌شكر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستی پێكرد و به‌رده‌وامه، له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كییه‌كان دانرا بۆ بونیادنانی هێزێكی نیزامی نیشتیمانی، به‌لێم گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و نه‌بوونی بودجه‌ی ته‌واو هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له خاو بوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچه‌كانی ده‌ستی داعش رزگاركرانه‌وه ، به‌لێم له ئێستادا ناوچه‌ی شه‌ڕن و دانیشتوانیشی خۆیان ئاره‌زوی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه، چونكه مه‌ترسی شه‌ڕیان له‌سه‌ره و ناتوانرێت خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانیان پێشكه‌ش بكرێت.
سه‌باره‌ت به پرسی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان زێباری وتی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 دامه‌زراوه، ئه‌م یاسایه له 2/5/2011 له دانیشتنی ژماره 11ی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و دواتر په‌سند كراوه و ئێستاش كار به‌و یاسایه ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێم و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێكهاته تایبه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نه،له دوای جه‌نگی داعش ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی دیار و به‌رچاوی هه‌بووه له‌و شه‌ڕه‌دا و به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیدایه له‌گه‌ڵ ولاتانی هاوپه‌یمان له شه‌ڕی دژی داعشدا و رۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه‌كان پێشمه‌رگه.
له كۆتاییدا د. دیندار زێباری ئه‌وه‌ی خسته روو كه به تێروته‌سه‌لی وه‌لامی راپۆرته‌كه‌دا ده‌ده‌نه‌وه و‌ئێستا لێژنه‌ی بالاێی به‌دواداچوون و وه‌لامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی زانیاری پشت به‌ستراو به راستییه‌كان و ژماره و داتاكانن و هه‌وڵ ده‌ده‌رێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا حكومه‌تی هه‌رێم هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرته وه‌لامی خۆی هه‌بێت له‌م رووه‌وه.