“گوگڵ فۆتۆ” مەیموون و رەشپێست لە یەكناكاتەوە

0

 

 

نوچەنێت-روسیا تودەی

 

پرۆگرامی گوگڵ فۆتۆ كە وا درووستكراوە وێنەی روخسار دەناسێتەوە، وێنەی هەندێك كەسی رەشپێستی بەناوی گۆرێلا سەیڤ كردووە و لەگەڵ وێنەی مەیموونەكان لە هەمان ئەلبووم دایناون.

 

ئەو هەڵەیەی گوگڵ لەلایەن یەكیك لە بەكارهێنەرانەوە ئاشكرا كرا، كاتێك بینی وێنەی یەكێك لە هاوڕێ رەشپێستەكانی لەگەڵ وێنەی مەیموونەكان لە هەمان ئەلبووم سەیڤ بووە.

 

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كۆمپانیای گوگڵ دەستبەجێ داوای لێبوردنی كرد و وتی كە تیمەكانیان كەوتونەتە چاكسازی لە پرۆگرامەكەدا تاوەكوو چیتر مەیموون و مرۆڤ تێكەڵ نەكات.

 

گوگڵ فۆتۆ ئەپڵیكەیشنێكی نوێی گوگڵە و تییدا كاتێك چەند وێنەیەك دەگریت، خۆی روخسارەكان جیادەكاتەوە و بە ئەلبومی جیا پۆلێنیان دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com