روسیا چۆنێتی درووستبوونی داعش ئاشكرا دەكات

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

ئەناتۆلی ئەنتۆنۆڤ جێگری وەزیری بەرگری رووسیا دەلێت “رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش بە پشتیوانی رۆژئاوا و هاوپەیمانەكانی پێكهات بە مەبەستی روخاندنی رژێمی سوریا”، وەك ئەو باسی دەكات “دواتر داعش لەژێر كۆنترۆڵی ئەمریكا و رۆژئاواش دەرچوو، دەستیدایە بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خۆی”.

 

ئەنتۆنۆڤ وتویەتی داعش لە سوریا و عێراق بووەتە سەرچاوەی نیگەرانی و دڵەڕاوكێیەكی زۆر چونكە “هەزاران توندڕەوی دیكە روو دەكەنە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش تا توانای خۆیان پەرەپێبدەن لە ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی”.

 

روسیا وتویەتی گورزە ئاسمانییەكان بەس نین بۆ كۆتاییهاتن بە داعش و دەبێت هاوپەیمانێتییەكی ئیقلیمی پێكبێت بۆ جەنگانێكی جددی لەدژی ئەو رێكخراوە توندڕەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com