نوچەنێت.هه‌ولێر:
ڕائیدێكی هێزی پێشمه‌رگه له‌سنوری باشیك دەڵێت،شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌یان دا‌و ئەوانیش به‌وپه‌ڕی وره به‌رزییه‌وه لێیان هاتنه ده‌ست و تێكیان شكاندن.
باشیك له‌سنوری موسڵ نزیكه‌و تیرۆرستان ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی بكه‌ن،لەوبارەوە ڕائید (سلێمان حه‌مه‌د) ئه‌فسه‌ری هێزی پێشمه‌رگه له‌سنوری باشیك بهNNA ڕاگه‌یاند”شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه له‌سنوری باشیك په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیانداو هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌وپه‌ڕی وره به‌رزییه‌وه لێیان هاتنه ده‌ست‌و تێكیان شكاندن“.
وتیشی”داعش زیاتر له(20) ته‌رمی له‌دوای خۆی جێهێشتوه‌و پێشمه‌رگه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ئاماده‌یی ته‌واودایه‌و وره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌وپه‌ڕی به‌رزیدایه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌سنوره‌كه‌و تیرۆستان ناتوانن یه‌ك بست پێشڕه‌وی بكه‌ن“.