نوچەنێت.هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر دەڵێ، داعش وێرانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له سنوره‌كانی جه‌له‌ولاو تبج و سه‌عدیه‌و گونده‌كانی قه‌ره‌ته‌په به‌دوای خۆیدا جێهێشتووه‌و به‌شی هه‌ره زۆری روخێنراو سوتێنراون.
مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە”داعش وێرانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له سنوره‌كانی جه‌له‌ولاو تبج و سه‌عدیه‌و گونده‌كانی قه‌ره‌ته‌په به‌دوای خۆیدا جێهێشتووه‌و به‌شی هه‌ره زۆری روخێنراو سوتێنراون“.
سه‌نگاوی كە لە هەمانكاتدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە وتیشی”له‌گه‌ڵ هادی عامری و وه‌فدێكی ئه‌منی و حكومی پارێزگای دیاله كۆبووینه‌ته‌وه‌و ته‌واوی ورده‌كاری ناوچه كوردستانیه‌كانمان بۆ روونكردونه‌ته‌وه‌و داوامانكردوه ده‌ست به‌ئاوه‌دانی ناوچه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و ئه‌وانیتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت خه‌ڵك بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ شوێنی ژیانی خۆیان“.
رونیشكرده‌وه”ئه‌وه بۆ نزیكه‌ی نۆ مانگ ده‌چێت جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و ناوچه‌كانی تر رزگاركراون،به‌ڵام ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌و حكومه‌تی عیراق هیچ نیه‌تێكی بۆ بوژانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه نیه“.