نوچەنێت.هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه باس له‌وه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی پێویستیان بۆ دابین نه‌كراوه كاره‌كانیان به‌باشی به‌ڕێوه ناچێت و دەشڵێ، تائێستا به كۆمه‌كی خه‌ڵك كاره‌كانمان دەكه‌ین.
عه‌بدوڵا نەوڕۆڵی، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بە رووداوی راگەیاندوە”به‌هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی پێویستیان بۆ دابین نه‌كراوه كاره‌كانیان به‌باشی به‌ڕێوه ناچێت،حكومه‌ت بڕیاری داوه هه‌ڵه‌بجه بكاته پارێزگا ده‌بێت بودجه‌شی بۆ دابین بكات، هیچ ره‌وا نییه تائێستا به كۆمه‌كی خه‌ڵك كاره‌كانمان بكه‌ین”.
وتیشی”وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه مانگانه 30 تا35 ملیۆن دیناریان بۆ دابین بكه‌ن،هه‌رچه‌نده له‌و بڕه پاره‌یه‌ش تائێستا هیچمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ پارێزگایه‌ك كه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیدا بێت زۆر كه‌مه”.
له13/3/2014 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده پارێزگا.