سەرۆکی پەرلەمان: نامانەوێت پەرلەمان ببێتە بەشێک لە کێشەکان

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی پەرلەمان، دەڵێت، نامانەوێت پەرلەمان ببێتە بەشێک لە کێشەکان، بەڵکو دەمانەوێت ڕۆڵمان لە چارەسەری یاسایی کێشە و گرفتەکانی کوردستاندا هەبێت.”

ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە” ئەمڕۆ ٤ شەممە ١-٧ بلیندا لویس جێگری باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق و ئەنگس ماکی کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکارانی سیاسی بەریتانیا لە کوردستان، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردو لەگەڵ د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسێکی لەبارەی ڕووداو و پێشهاتەکانی کوردستانی بۆ شاندەکە خستە ڕوو. لەبارەی گفتوگۆی پەرلەمان و فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکانیش، سەرۆکی پەرلەمان وتی “هەر لەسەرەتاوە پەرلەمان هەوڵی سازان و لێکنزیکبوونەوەی فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکانی داوە، چونکە نامانەوێت پەرلەمان ببێتە بەشێک لە کێشەکان، بەڵکو دەمانەوێت ڕۆڵمان لە چارەسەری یاسایی کێشە و گرفتەکانی کوردستاندا هەبێت“.

سەرۆكی پەرلەمان وتیشی”هەمو لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵاتیان بەلاوە مەبەستە، ئەو ململانێیەش لە پەرلەمانی کوردستان دەبینرێت کارێکی ئاسایی پەرلەمانی و دیموکراتییانەیە، ئاسۆیەکیش بەدی دەکەین بۆ چارەسەر و سازان لەسەر پرسە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”واتر شاندی میوان لەبارەی ئەم بارودۆخەی کوردستان و ململانێی نێوان فراکسیۆنەکان وتیان”ئەمە نەرێتێکی دیموکراتییە و گەشبینین بە چارەسەری ئەو پرسە، پێمان باشە فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکان چارەسەرێکی کوردییانە بۆ کێشەکان بدۆزنەوەو ڕێگربن لە دەستێوەردانی دەرەکی لە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com