سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ: هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی ئابووری راگه‌یاند

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق،دەڵێت،هەرێمی کوردستان بڕیاری سەربەخۆیی ئابوری دا،دەرئەنجامەکەی دەبیت هەمومان لەئەستۆی بگرین و به‌داتا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی شیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان بڕی چه‌ند نه‌وتی بۆخۆی فرۆشتووه‌ و، هه‌روه‌ها چه‌نده‌یشی راده‌ستی سۆمۆ كردووه‌.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید،بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: هەرێمی کوردستان بڕیاری سەربەخۆیی ئابوری دا،دەرئەنجامەکەی دەبیت هەمومان لەئەستۆی بگرین.ئەم داتایانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە لە مانگی (٦)لەڕێگەی بەندەری جیهانی تورکی:

۱-هەرێم بڕی (۱٦۷۱۷۱٠۲) شازدەملیۆن و حەوسەدو حەڤدەهەزارو سەدو دوو بەرمیلی نەوتی هەناردەکردوە ، واتە ڕۆژانە بڕی (٥۷٦٤٥۲) پێنج سەدو حەفتاو شەش هەزارو چوارسەدو پەنجاودوو بەرمیل لەڕۆژێکدا.۲-بڕی نەوتی ڕادەستکراو بە کۆمپانیای سۆمۆ کەنەوتی کەرکوکە(٤۲۹۲۲۲۳) چوارملیۆن و دوسەدو نەوەدو دوو هەزارو دوسەو بیست و سێ بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق کراوە لەڕێگەی سۆمۆوە ،واتە بڕی (۱٤۸٠٠۸) سەدو چل و هەشت هەزارو هەشت بەرمیل لەڕۆژیکدا

ئەحمەدی حاجی رەشیدكە لەهەمان كاتدا سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیە دەشڵێت، بڕی نەوتی هەریم کەلەکێڵگەکانی هەرێم دەرهێنراوەو ڕادەستی سۆمۆ کراوە تەنها (۱۹٤۷۱۱) سەدو نەوەدو چوار هەزارو حەوسەدو یازدە بەرمیل بۆ مانگی (٦) واتە ڕۆژی (٦۷۱٤) شەش هەزارو حەوتسەدو چواردە بەرمیل لەڕۆژێکدا.کەواتە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی (٦) نەوتی هەرێم و کەرکوک بڕی (٤٤۸٦۹۳٤) چوار ملیۆن و چواسەدو هەشتاو شەش هەزار بەرمیلی ڕادەستی سۆمۆ کردوە واتە ڕۆژانە بڕی (۱٥٤۷۲۲) سەدو پەنجاو چوارهەزارو حەوتسەدو بیست و دوو بەرمیل لەڕۆژێکداکە نزیکە لەڕێژەی رادەستکردنی مانگی (۱) . ڕێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ فرۆشتنی خۆی بڕی(۱۲۲۳٠۱٦۸) دوازدە ملیۆن ودوسەدو سی هەزارو سەدو شەست و هەشت بەرمیلە بۆ مانگی (٦) ، واتە هەرێم بۆ فرۆشتنی خۆی ڕۆژانە (٤۲۱۷۳٠) چوارسەدو بیست و یەک هەزارو حەوتسەدو سی بەرمیلی هەناردە کردوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com