ئەرسەلان بایز: نابێت وەک (نه‌عام)ه سه‌ری خۆمان بخه‌ینه ژێر خاك و چاوی خۆمان بنوقێنین، زوڵم له‌ئه‌ستووری ئه‌پچڕێ
نوچەنێت
ئەرسەلان بایز جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە وتارێکدا لەکوردستانی دەڵێت، دەبێت دەرس لەرووداوەکانی ناوچەکە وەربگرن و راشیدەگەیەنێت پەتی زۆڵم هەرچەند ئەستور بێتە بەرچاو حەقیقەتی لای میللەت دیارە و زوڵم لە ئەستوری ئەپچڕێت.
د.ئەرسەلان بایز لە وتارەیدا، لەزاری هاوڕێیەکیەوە نهێنی دەستلەکارکێشانەوەی ئه‌حمه‌د ماهیری کۆچکردوو، وەزیری دەرەوەی میسر دەگێڕێتەوە و ئاشکرای کردووە، کە بەهۆی دەسوەردانی کوڕەکانی حوسنی موبارەک لەکارو بارەکانی دەستی لەکارکێشاوەتەوە، و رای خۆی لەسەر پیادەکردنی دەسەڵات لەو جۆرە سیستەمانەدا دەخاتە ڕوو و دەڵێت”ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی (سه‌رۆك كۆمار)ه‌كانی میسر، سوریا، لیبیا، یه‌مه‌ن،… هتد، هه‌ر ئه‌بێ سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌ی ئێستا كه‌ڕوو ئه‌دات بشكێته‌وه. چونكه ده‌سه‌لاتی كوڕ‌و، براو كه‌سه نزیكه‌كانیان له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی حكومه‌ت بوو، ڕه‌فتاره‌كانیان له‌سه‌ره‌وه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان بوو. ئه‌وان بۆ خۆیان بوو بوون به‌توێژێك له‌سه‌ره‌وه‌ی میلله‌ت. بۆیه میلله‌ته‌كانیان به‌و جۆره لێیان ڕاپه‌ڕین و كورسییه‌كانیان له‌ژێر هێنانه ده‌ره‌وه‌و ئێستا له‌زیندان و مه‌نفا ڕووبه‌ڕووی دادگا بوونه‌ته‌وه. یا ڕۆژانه به‌چه‌كی هه‌مه جۆر قه‌تڵ و عامی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن”.
ئەرسەلان بایز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، کۆتایی وتارەکەی بەلای گۆڕەپانی کوردستان دەشکێنێتەوەو نوسیویەتی”حیكمه‌ت له‌و ڕووداوه ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه مانان ده‌رس و په‌ند له‌و ئه‌زموونانه وه‌ربگرین، نه‌ك وه‌كو (نه‌عام)ه سه‌ری خۆمان بخه‌ینه ژێر خاك و چاوی خۆمان بنوقێنین. چونكه گوریسی زوڵم و ناعه‌داله‌تی هه‌رچه‌ند ئه‌ستوورو پته‌و بێته به‌رچاو، به‌لام لای میلله‌ت حه‌قیقه‌تی دیاره‌و كه‌س ناتوانێ بیشارێته‌وه. دیاره ده‌مێكیشه وتراوه هه‌موو شتێك له‌باریكی، به‌لام زوڵم له‌ئه‌ستووری ئه‌پچڕێ”.
