نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، 30 تە ده‌رمان كه‌له 100 جۆر پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ تیمێك له كارمه‌ندی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی كانتۆنی كۆبانێ كراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه برینداره‌كان و خزمه‌تی شه‌رڤانان.
سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاروانێك له‌تیمی پزیشكی و 30 تەن ده‌رمان ره‌وانه‌ی كانتۆنی كۆبانێ كران، له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەسایتی یەكێتی رایگه‌یاندوە: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 30 تەن ده‌رمان كه‌له 100 جۆر پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ تیمێك له كارمه‌ندی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی كانتۆنی كۆبانێ كران بۆ چاره‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه برینداره‌كان و هه‌روه‌ها ره‌وانه‌كردنی بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ خزمه‌تی شه‌رڤانان.
رونیشیكرده‌وه:به‌رده‌وام ده‌بین له‌هاوكاری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا‌و پاكێتێكی ده‌رمانمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ده‌یكه‌ین به‌دوو به‌شه‌وه.
وتیشی: هه‌ر كارمه‌ندێك یان پزیشكێك ده‌یه‌وێت خۆبه‌خشانه بچێته كۆبانێ ئه‌وه ده‌توانێت ناوی خۆی لامان تۆمار بكات و ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌ین.