نوچەنێت-ئاژانسەكان
لیژنەی تایبەت بە كەوتنی موسڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیكردەوە كە بارزانی وەڵامی پرسیارەكانی تایبەت بە كەوتنی موسڵی داوەتەوە و وەڵامەكان گەیشتوونەتەوە دەستی لیژنەكە.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی لیژنەكە لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتی “بارزانی وەڵامی 12 پرسیاری لیژنەكەی داوەتەوە”.
هەروەك سەرۆكی لیژنەكە، حام زاملی، لە لێدوانێكدیا جەختی لە گەیشتنی وەڵامەكانی بارزانی كردۆتەوە و گوتویەتی كە ئەمڕۆ چوارشەممە وەڵامەكان گەیشتوون و سبەی پێنجشەممە لیژنەكە كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی وەڵامەكان.