نوچەنێت.ههولێر:
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت،هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانیویەتی لە سەدا 95خاکی باشووری کوردستان لەدەست داعش پاک بکاتەوە و پلانێکی تۆکمەش هەیە هەموو ناوچە کوردستانیەکان لە دەست داعش پاک بکرێنەوە.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند”پلان هەیە کە تەواوی خاکی باشووری کوردستان لە دەست داعش پاکبکرێتەوە“.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت”هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانیویەتی لە سەدا 95خاکی باشووری کوردستان لەدەست داعش پاک بکاتەوە و پلانێکی تۆکمەش هەیە هەموو ناوچە کوردستانیەکان لە دەست داعش پاک بکرێنەوە“.
جەبار یاوەر لەبارەی بەشداریکردنی پیشمەرگە لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ گوتیشی “پێشمەرگە بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆ بەردەوامن بۆ ئەوەی پێشمەرگە هاوشانی هێزەکانی دیکە داعش لە موسڵ پاکبکرێتەوە“.
لە بارەی مەشق و ئامادەکاری هێزی پێشمەرگە و داواکاری چەک بۆ ئەو مەبەستە گوتی”ئێمە بەردەوامین لە مەشقکردن بە هێزی پێشمەرگە و داواکاری چەک و پێداویستی سەربازی بۆ ئەو هێرشە بەڵام نامانەوێت زانیاری زیاتر بڵاوبکەینەوە“.