نوچەنێت.ههولێر:
ڕاوێژکارى سەرۆکی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، مەسعود بارزانی لە چەندین قۆناغدا هەوڵیداوە دەورى باوکایەتى ببینێت.
د. سیروان زەهاوى ئەندامى لیژنەى نوسینەوەی دەستوور لەسەر لیستى پارتى و ڕاوێژکارى سەرۆکى حکومەت، لەمیانى بەرنامەى تاوتوێى کەناڵى NRT دا ڕایگەیاند”پەیامەکەى سەرۆکى هەرێم زۆر ئیجابى و متەوازعانەیە و زۆریش جەختى لەسەر سازان کردووە”.
هەروەها وتیشى “ئەوەندەى ئێمە لە بارزانى تێگەیشتووین لە چەندین قۆناغدا لەگەڵى دانیشتوین، ئەو بەردەوام هەوڵیداوە دەورى باوکایەتى ببینێت، عامیلى خێر بێت”.