نوچه نێت
وێنه‌یه‌ك به‌ناوى خه‌لیفه‌ى داعش ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى بڵاوده‌كرێته‌وه و شاره‌زایانیش گومان له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م وێنه‌كه هى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى بێت.
چه‌ند ئه‌كاونتێكى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه گوایه وێنه‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادیه. له‌وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت چاكه‌تێكى سه‌ربازى له‌به‌ردایه و خه‌ریكى خوێندنه‌وه‌یه. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له‌ژوورێكى ساده دانیشتووه و له‌كه‌شێكى زستانه ده‌چێت. شاره‌زایان پێیانوایه ئه‌وه‌ى له‌و وێنه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى نییه. ئه‌مه‌ش له‌سیماى را دیاره ئه‌وه‌ى وێنه‌كه زۆر قه‌ڵه‌وتره و ده‌موچاوى خڕتره. جیا له‌وه‌ش شاره‌زایانى ئه‌منى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌غدادى زۆر نارۆشنه و نایه‌وێ وێنه‌ى بڵاوبكرێـته‌وه. له‌مه‌ترسى ئه‌وه‌ى رووداوى ئه‌بوموسعه‌بى زه‌رقاوى دووباره نه‌بێـته‌وه كه به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى كوژرا.
گومان له‌وێنه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ده‌كرێت
0
Share.