نوشەنێت-سۆمەریە نیوز
حەنان فەتلاوی سەرۆكی بزووتنەوەی ئیرادە ئەو بەشەی رێكەوتنە قەرزییەكەی عێراق و ژاپۆن كە لە بەرژەوەندی كوردستانە بە “كۆمیدیا” و داوا لە بەغدا حەیدەر عەبادی دەكات دەستبەجێ رایبوەستێنێت.
حكومەتی عێراق رێككەوتنێكی قەرزیی درێژخایەنی لەگەڵ حكومەتی ژاپۆن بەبڕی 735 ملیۆن دۆلار واژووكردووە. بەپێی رێككەوتنەكە 480 ملیۆن دۆلار دابیندەكرێ بۆ چاكسازیی درێژحایەنی ویستگەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بڕی 285 ملیی دۆلاریش بۆ چاكسازیی ئاوەڕۆی هەولێر تەرخان دەكرێت.
فەتلاوى رەخنە لەو برە دەگرێت كە بۆ هەولێر دابینكراوە و دەلێت چۆن دەبێت لە پارەی نەوتی باشووری عێاق پارە بدەینە هەولێر، هەروەك ۆەخنە لەبڕەكەش دەگرێت و دەلێت چۆن دەبێ 40%ی ئەو بڕە پارەیە بۆ كوردستان بێ.
فەتلاوی داوا لە عەبادی دەكات زۆر بەپەلە ئەو بەشەی رێككەوتنەك رابگرێ كە تایبەتە بە كوردستان و دەلێت ئەگەر راینەگرێت، ئەوا بانگهێشتی پەرلەمانی دەكەم بۆ لێپرسینەوە.