چوار هەڵەی مەترسیدار دوای بەربانگ

0

نوچەنێت- ئاژانسەكان

رۆژوەوان بە جۆشەوە چاوەڕێی كۆتایی هاتنی رۆژوەكەی دەكات بۆ ئەوەی بە هەندێك كار هستیت كە خۆی ئارەزوویەتی وەك وەرزش كردن و بازاڕ كردن و خواردنی هەندیك جۆری خواردن و خواردنەوە كە كاتی بەڕۆژوو بوون حەزی لێبوە، بەڵام هەندێك لەو كارانە هەڵەی مەترسیدارن كە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:

 

  • خەوتن دوای بەربانگ: خەوتن دوای بەربانگ خویەكی زۆر مەترسیدارە ، هەندێك لە پسپۆرەكان ئاشكرایان كردوە كە خەوتن دوای بەربانگ دەبێتە هۆی بەدهەرسی ، بۆیە پزیشكان ئامۆژگایمان دەكەن كە بەلایەنی كەمەوە دەبێت چوار كاژێر دوای بەربانگ بخەوین ، چونكە پرۆسەی هەرس كردن لەو كاتەدا بە نزیكەیی تەواو بوە.

 

  • جگەرە كێشان دوای بەربانگ: زۆربەی رۆژوەوانان چاوەڕێی ساتی بەربانگ دەكەن بۆ ئەوەی جگەرە بكێشن ، بەڵام جگەرە كێشان پێش بەربانگ و دوای بەربانگ هەر مەترسیدارە، پزیشكان دەڵێن یەك جگەرەی دوای نان خواردنی بەربانگ وەك 10 جگەرە وایە، چونكە لەو كاتەدا كۆئەندامی هەرس پێویستی بە ئۆكسجین هەیە بۆ ئەوەی بە كارەكەی خۆی هەستیت ، بەڵام ئەگەر جگەرە بكیشرێت ئەوا نیكۆتین ئۆكسجینی خوێن رادەكیشێت و ئەمەش پرۆسەی هەرس تێكدەدات.

 

  • خواردنی میوە دوای بەربانگ : وەك زانراوە گەدەی مرۆڤ میوە بە ئاسانی هەرس دەكات بەڵام نەك كاتی خواردنی میوە دوای بەربانگ، گەدە میوەكە لە گەدەدا دەهێڵێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵاوسان و دروست بوونی غازات، هەروەها یارمەتی دروستبوونی سیلۆلیت لە جەستەدا دەدات.

 

  • وەرزش كردن دوای بەربانگ: ئەو رایە هەڵەیە كە دەڵێت وەرزش كردن دوای خواردن بۆ تەندروستی باشە و یارمەتی سوتانی چەوری دەدات، بەڵكو بە پێچەوانەوە كێشە بۆ پرۆسەی هەرس دروست دەكات و رێگە لە هەڵمژینی بەها خۆراكیەكان دەگرێت. بۆیە رۆژوەوان دەتوانێت دوای بەربانگ بە پێ بڕوات بەڵام دوای دوو كاتژمێر لە بەربانگ كردنەوە باشتر وایە وەرزش بكات.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com