نوچەنێت- رۆیتەرز
هەرێمی كوردستان لە ناوەڕاستی مانگی شەشەوە فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی زیاد كردوە ، لە بەرامبەردا بڕی ئەو نەوتەی لە ڕیگەی سۆمۆوە دەیفرۆشێت كەمی كردوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە ڕیگەی بڵاو كردنەوەی راپۆرتی فرۆشتنی نەوتەوە روونیكردەوە كە هەرێمی كوردستان 9 بەرمیل نەوتی لە بەندەری جەیهانی توركی فرۆشتوە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە ، كە لە رێگەی 11 كەشتی بارهەلگرەوە گوازراونەتەوە . لەگەڵ 5 ملیۆن بەرمیل تایبەت بە سۆمۆ لە سەرەتای مانگی حوزەیران بەڵام دوای ئەوە ئەو بڕە نەوتەشی وەستاند.
لە راپۆرتەكەدا هاتوە : مانگی حوزەیران بە یەكەم مانگ دادەنرێت كە گەورەترین بڕی فرۆشتنی نەوتی بەخۆیەوە بینیوە لە مانگی دوانزەی ساڵی پێشوەوە كە حكومەتی هەرێم رێكەوتننامەیەكی لەگەڵ بەغدا ئیمزا كرد بۆ ئەوەی رۆژانە 550 بەرمیل نەوت لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشێت ، لە بەرامبەردا بەغدا 17% بودجە بۆ هەرێم بنێریت.
حكومەتی هەرێم دەڵێت ئێمە پێویستمان بە بڕە پارەیەكی زۆر هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی جەنگی داعش و هەروەها ئەو رێژە زۆرەی ئاوارە كە بەردەوام رێژەیان لە زیادبووندایە و روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن لە عێراق و سوریاوە.
هەر بەو هۆیەوە هەناردە كردنی سەربەخۆیانەی نەوتی هەرێم لەسەر شێوازی پێشووی كە لە ساڵی 2014 پەیڕەوی دەكرد دەستی پێكردوەتەوە ، كە بارهەڵگرەكانی كۆمپانیای یونایتد بارەكانیان دەبرد لە بازاڕی دەریای ناوەڕاست دەیانفرۆشت.
سەرچاوەیەكی بازرگانیش كە بەشدارە لەم پرۆژەیەدا وتی :” كڕیارەكان زۆربەیان ئەوانەن كە هیچ پەیوەندی و سەروكاریان لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ نیە”.