نوچەنێت.ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە کە تایبەت بوو بە متمانە لێسەندنەوەی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و بە زۆرینەی دەنگیش متمانەی لێ سەندرایەوە.
لەکۆی 29 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی 28 ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەنگیان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە خدر کەریم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دا.
دانا شەهید جەزا، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە رووداوی راگەیاندوە:” بەڵگە هەیە سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لەناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە بەبێ رەزامەندی حکومەت زەوی دابەشکردووە”.
دانای شەهید جەزا، هەروەها گوتی:” دۆسیەی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەدەینە دادگا”.