نوچه نێت
مه‌رسه‌دى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى ده‌كات، داعش له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا سێ هه‌زار كه‌سى كوشتووه.
رامى عه‌بدولره‌حمان به‌رپرسى مه‌رسه‌دى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئاشكراى ده‌كات له ماوه‌ى ساڵێكدا واته له 29ى حوزه‌یرانى 2014 تا 29ى حوزه‌یرانى 2015 داعش 3 هه‌زاركه‌سى كوشتووه. ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ده‌ستگیركراون نه‌وه‌ك له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ دابن. له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا 1787 مه‌ده‌نى هه‌یه له‌نێواندا 74 منداڵ و 86 ژن كوژراوه.
له‌ساڵێكدا داعش 3 هه‌زار كه‌سى كوشتووه
0
Share.