نوچه نێت
له‌وتارێكى دا نووسه‌رى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بى عه‌بدولره‌حمان را‌شد پێشبینى ئه‌وه ده‌كات سوپاى توركیا به‌ره‌و باكوورى سوریا بچێت و پێشیوایه زۆربه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى به‌رۆژئاواشه‌وه پشتگیرى ده‌كه‌ن.
عه‌بدولره‌حمان را‌شد له‌وتارێكى دا كه به‌ناونیشانى” توركیا و داگیركردنى باكوورى سوریا” له رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وست بڵاوى كردۆته‌وه. پێشبینى ئه‌وه ده‌كات كه سوپاى توركیا ته‌ده‌خولى ململانێیه‌كانى ناوه‌وه‌ى سوریا بكات و باكوورى ئه‌و وڵاته داگیر بكات. را‌شد ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى راپه‌رینه‌كانى سوریاوه باس له‌وه ده‌كرێت كه توركیا هێزه‌كانى ته‌ده‌خولى باكوورى سوریا ده‌كات. ئه‌و پێیوایه ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه، چونكه توركیا رووبه‌رووى گه‌ڵێك مه‌ترسى ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ك ئه‌و هێزه كوردییانه‌ى له گه‌ڵ توركیا نه‌یارن ناوچه‌یه‌كى زۆرى سه‌ر سنووری توركیایان ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ست . له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه توركیا رۆژانه رووبه‌رووى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش وه‌ك له په‌یجه‌كانى داعش ده‌رده‌كه‌وێت. به‌تایبه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ى زۆر توند له‌سه‌رۆك ئه‌ردۆگان ده‌كرێت. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره له‌توركیا به‌بڕواى را‌شد هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئه‌من و ئابوورى توركیا و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ سه‌ر دیمۆگرافى توركیا. بۆیه به‌دوورى نازانێ توركیا بڕیار بدات هێز بۆ باكوورى سوریا ببات. عه‌بدولره‌حمان را‌شد پێیوایه ته‌ده‌خولكردنى توركیا چاكترین ئه‌گه‌ره له‌به‌رده‌م ئه‌مریكا و وڵاتانى دیكه دابێت. بۆیه ئه‌و نووسه‌ره پێشبینى ده‌كات وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى و وڵاتانى رۆژئاواش پاڵپشتى ته‌ده‌خولى سوپاى توركیا بكه‌ن. ته‌نها ئێران و سوریا نه‌بێت.
” سوپاى توركیا ده‌چێته سوریا و زۆربه‌ى وڵاتى ئیسلامى و رۆژئاواش پاڵپشتى ده‌كه‌ن”
0
Share.