نوچه نێت
بەپێی هەواڵێکی تۆڕیی میدیایی رووداو، خوشكێکى سوعاد حوسنى، به‌نیازه په‌رده له‌سه‌ر نهێنى كوشتنى خوشكه‌كه‌ى لابدات، و هونەرمەندی کورد هه‌ڵكه‌وت زاهیریش ئاگادارى هه‌ندێک وردەکارییەو زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات.
لەلێدوانێکدا بۆ رووداو جانجاى خوشكى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو سوعاد حوسنى(كه به‌ساندریلاى شاشه ناسرابوو)، باس له‌وه ده‌كات به‌كتێبێك په‌رده له‌سه‌ر نهێنى كوشتنى سوعاد لاده‌دات.
ڕووداو هەر لەو بارەیەوە، لێدوانێکی لەهونەرمەند هه‌ڵكه‌وت زاهیر وەرگرتووە و ئەو هونەرمەندەی کوردیش کە نزیکایەتی لەگەڵ خانەوادەی حوسنی هەیە، چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات، له‌هه‌واڵه‌كەی رووداودا هاتووه”دوای زیاتر لە ١٤ ساڵ بەسەر مردنی سوعاد حوسنی خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسری، ئێستا خوشکەکەی دەیەوێت پەردە لەسەر چەندین نهێنی نەزاندراو لابدات و پێیوایە کە سەندرێلای شاشەی عەرەب کوژراوە. هونەرمەندێکی کوردیش ( هەڵکەوت زاهیر) کە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ خانەوادەکەی هەیە، دەڵێت چەند کەسێکی بەرپرس لەنێو حکومەتی ئەو کاتەی میسر دەستیان لە کوشتنیدا هەبووە”.
